ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەرمانان، "فواد قەدیمی" خەڵکی دیواندەرە گیانی لەدەست دا

پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە قەتڵی حکوومەتی "ژینا ئەمینی"، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، لە شاری دیواندەرە، "فواد قەدیمی" کوڕی "عەبدوڵڵا" لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەو شارە، بە سەختی پێکرا و پاش سێ ڕۆژ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی…

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستدانی ناڕازییانی خەرمانان؛ "زەکەریا خەیاڵ" مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ لە پیرانشار گیانی لەدەست دا

پاش ناڕەزایەتییەکان بە قەتڵی حکوومەتی "ژینا ئەمینی" ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، لە شاری پیرانشار، "زەکەریا خەیاڵ"، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستدانی ناڕازییانی خەرمانان؛ "فەرجاد دەروێشی" بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی، بە ناوی "فەرجاد دەروێشی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی یوونس خەڵکی گوندی "بالوو"ی ورمێ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

چالاکێکی مەدەنیی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، "ئەوین ڕاستی" چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "سۆران (زانیار)محەممەدیان تەمەن ٣١ ساڵ و "سمکۆ محەممەدیان" تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە…

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

مەریوان؛ هاووڵاتییەکی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "خەبات وەیسی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، کە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی، بە تەقەی هێزەکانی گاردی دژە شۆڕش، بریندار کرابوو،…

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ مەریوان
کوردستان

دیواندەرە؛ یەکێک لە ناڕازییان بە قەتڵی حکوومەتی "ژینا ئەمینی" گیانی لەدەست دا

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، یەکێک لە هاووڵاتییانی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی بە ناوی "موحسین محەممەدی" کوڕی خەلیفە مەسعوود خەڵکی شاری دیواندەرە کە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەو شارە، بە سەختی…

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ دیواندەرە