پێنجشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە بە زیندان مەحکووم کران

ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە زیندان مەحکووم کران.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
کوردستان

بۆکان؛ ڕادەستکردنەوەی تەرمی دوو هاووڵاتیی گیانلەدەستداو لە بەرانبەر دانی پارەی نەختی و دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی

لە درێژەی گوشار بۆ سەر بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی ڕاپەڕین لە کوردستان، ناوەندە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکان، لە بەرانبەر ڕادەستکردنەوەی تەرمی سلێمان شوکری و سەعدی شاڕۆخی‌فەر، بنەماڵەکانی ئەوانیان ناچار کردووە بە دانی پارەی نەختی و دانانی…

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ بۆکان
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کازم تابناک" کوڕی محەممەدئەمین خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
کوردستان

تاران؛ سەید پووریا نەحوی، خوێندکاری خەڵکی مەریوان بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

ڕۆژی دووشەممە ٩ی سەرماوەز، سەید پووریا نەحوی، خوێندکاری خەڵکی مەریوان، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەڵەواتی" بە ٥ ساڵ زیندان، مەحکووم کرا.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ تاران