گواستنەوەی زیبا ئومیدیفەر لە گرتنگەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێری هەواڵدەریی کوردپرێس لە شاری قوروە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر گوازرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێری هەواڵدەریی کوردپرێس لە شاری قوروە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر گوازرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەریوان میرئەحمەدی" خەڵکی گوندی "دۆڵتا"ی شاری جوانرۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز، محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو و لە دەسبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان، پاش ئازادکردنی کاتیی بۆ نەخۆشخانەی بۆکان ڕاگوێزراوە و هەنووکە لە نەخۆشخانە بێهۆشە.
سونیا شەریفی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و قوتابیی قۆناغی دووی دواناوەندی لە دادگای ئینقلابی ئیلام، بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.
پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی شەهلا پەیغامی، دایکی فەرزاد و فەرهاد تەهازادە لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی شنۆ، کە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکانی داوای بە هاناچوونی کردبوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرا.
سونیا شەریفی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری ئاودانان کە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند: لە ڕەوتی پیاسەی بێدەنگیی خەڵکی کرماشان، کە لە ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز لە تاقەوسان دەستی پێکرد، تەنیا هێزە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکانی سپای پاسداران، ٨٦ کەسیان دەسبەسەر کردووە.
مامۆستا سەیفوڵڵا حوسینی، پێشنوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیای شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهریار عادڵی" تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی عەبدولڕەحیم خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی ئەشکەنجەی قورسی هێزە ئەمنییەتییەکان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "هیوا میرزایی" و "زاهیر مورادی" خەڵکی گوندی "بێمزورتێ"ی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کران.