هاووڵاتییەکی کورد بە ٦ مانگ زیندان حوکم درا
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "گەلێن"ی سەربە ناوچەی "ژاوەرۆ"ی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، ٦ مانگ زیندانی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "گەلێن"ی سەربە ناوچەی "ژاوەرۆ"ی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، ٦ مانگ زیندانی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
گروپێکی سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستبەسەری و زیندانی کردنی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی "سەرەڕۆیانە" راگەیاند.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٨ کەس لە گیراوەکانی شاری "پاوە"یان بۆ زیندانی "دیزڵئاباد"ی کرماشان راگواستووە.
مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، ٢ رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ راگوێزراون.
محەممەد سدیق کەبوودوەند بەبڵاوکردنەوەی نامەیەک لە زیندانی "ئێڤین"ـەوە، خوازیاری گرتنە پێشی رێکار شیاوی نێونەتەوەی بۆ بنبڕ کردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێران بوو.
نەبوونی پزیشک و کادری دەرمانی لە نەخۆشخانەی شارەکانی ئوستانی کرماشان، ناڕەزایەتیی بەرینی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.
١٦٠ زیندانیی مەزهەبیی کورد و بەلووچ، بۆ ماوەی ٣ رۆژ لە بەندی ٤ی ساڵۆنی ١٠ی زیندانی رەجایی شاری کەرج مانیان گرت.
بەرپرسانی کارگەی بەرهەمهێنای "وەن" سازیی کوردستان بە کرێکارانی گرێبەستییان راگەیاندووە کە لە ساڵی ٩٢ی هەتاویدا دەبێ لە هەر رۆژێکدا لانیکەم ماوەی ١٠ سەعات کار بکەن.
بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بەرەوڕووی هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بوونەوە.
هێزەکانی ئەرتشی ئازادی سووریە پایەگایەکی دیکەی پەدافەندی هەوایی حکوومەتی ئەو وڵاتەیان لە ئوستانی "دەرعا" کۆنتڕۆڵ کرد.