٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ «پەرویز بەنگینی»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی «بۆکان»، لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» سزای ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند: «پەرویز بەنگینی»، هاووڵاتیی خەڵکی «بۆکان»، کە ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرابوو و دوای چەند مانگ ڕاگرتنی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بۆکانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «مەهدی فەخری»، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێندراوە.
«پەروێز بەنگینی» ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوای هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بۆ سەر ماڵەکەی، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم لاوەدا، هێزە ئەمنییەکان بێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی، مۆبایلی خۆی و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەیان زەوت کردووە و بردوویانن. هەروەها لە کاتی دەسبەسەرکردنیپێدا، بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی کەوتبوونە بەر لێدان و توندوتیژی.
ناوبراو دوای چەند مانگ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.





