بەرەبەیانیی دووشەممە ۲۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۵، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوەی «هێمن مەنیجە» کوڕی ئەحمەد و خەڵکی شاری بوکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری  کوردپا، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاوڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەم پەیوەندییەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. هەروەها هێمن مەنیجە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.