ئاژانسی كوردپا: دوو كۆمەڵە شێعری كوردی بە مەبەستی پەروەردەی فكری منداڵان و میرمنداڵانی كوردستان چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شاعیر و نووسەری ئیلامی مەیسەم خورانی (راسان) دوو بەرهەمی شێعری كوردی بۆ منداڵانی گرووپی تەمەنی "ب" نووسیوە.
ئەو دوو بەرهەمە لەژێرناوەكانی " كۆرپە" و " هەور و خۆر" چاپ و بڵاو كراونەتەوە.

ئەو نووسەرە كوردە لەوێبلاگی خۆی نووسیویەتی: ئەو بەرهەمانە كە لە ١٢ لاپەڕەدا لەچاپ دراون بە یەكەمین بەرهەمی شێعری لە بیاڤی ئەدەبیاتی كوردی منداڵاندا لە ئوستانی ئیلام دێتە ئەژمار.
ئەو كۆمەڵە شێعرە تایبەت بە قوتابییەكانی یەكەم و دووەمی سەرەتاییە و خانمی چیا فەتحی دیزان و وێنەی ناو كتێبەكانی وەئەستۆ گرتووە.
کۆرپە و هەور و خۆر لەلایەن دامەزراوەی فەرهەنگی ـ ئەدەبی "باوەژێرە" چاپ و بڵاو كراوەتەوە و ئێستا لەكتێبخانەكانی ئەیوان غەرب و سنە دەست دەكەون.






