ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی سیاسیی عەرەبی ئەهواز کە ماوەی چەند رۆژ پێش ئێستا حوکمی ئێعدامەکەی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵااتەوە پژڕاست کرایەوە، لە دۆخێکی ناجێگیری جەستەییدا بەسەر دبات.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوا:دەریی کوردپا، بارودۆخی تەندروستی جەستەیی و دەروونی هاووڵاتییەکی عەرەب بەناوی "هادی راشدی" کە لە زیندانی ناوەندی ئەهەواز دایە، ناجێگیر راگەیەندراوە.
ئەو چالاکە سیاسییە رێکەوتی ٩ی رەشەممەی ٨٩ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئەهوازەوە دەستبەسەر و دواتر لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تاوانی "شەڕ لەگەڵ خودا" و "پڕوپاگەندە بەدژی نیزام " حوکمی ئێعدامی بۆ بڕییەوە.
بەپێی راپۆرت چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز، ناوبراو ٣٩ ساڵ تەمەنی هەیە و مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری "سەربەندەر" بووە کە حوکمی ئێعدامەکەی هاوڕێ لەگەڵ "هاشم شەعبانی نژاد، سەید موختار ئەلبوشوکە، سەید یابر ئەلبوشوکە و محەمەد عەلی عموری نژاد بە فەرمی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پژڕاست کراوەتەوە.
هادی راشدی تووشی نەخۆشی دڵ و جەرگ بووە لە بواری جەستەییەوە زۆر لاواز بووە و هەتا ئێستا چەندین جار نزیک مەرگ بۆتەوە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەی ئەو چالاکە سیاسییە دروست کردووە و لەو پەیوەندییەدا داوا لەسەرجەم ناوەند و رێکخراوە کانی مافی مرۆڤ دەکەن پشتوانی لە رۆڵەکەیان دەببڕن.





