ئاژانسی کوردپا: مەئمورانی پایەگای بەسیج گوندی دزڵیسەربە شاری سەولاوا ٤ کەسی ئەو گوندەیان لە دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار مەئموورانی بەسیجی گوندی دزڵی هێرشیان کردۆتە سەر نانەواخانەی ئەو گوندە و کرێکاری ئەو شوێنەیان بە ناوی "سەیوان ئێبراهیمی دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: مەئموورانی بەسیجی ئەو گوندە دوابەدوای ئازاد کرانی "سەیوان ئبراهیمی"، باوکی و برایەکی ناوبراویان بە ناوی "عەبوڵلا و سوهراب ئیبراهیمی و ههروهها "بهشیر بابایی" خاوهنی نانهواییهکهیان بانگهێشتی ئیتلاعاتی بهسیج و دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو ٣ هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.
هەروەها چەند مانگ پێش ئێستاش سەیوان ئیبراهیمی بە تۆمەتی دڕاندنی پۆستێری "کاروانی راهیانی نوور"ی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەولاواوە دەستبەسەر کرابوو.





