زۆربەی دەستبەسەر کراوەکان لە پارێزگای کرماشان کێشەی بێکارییان هەیە
لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٥ هەزارکەس لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قەیرانی بێکاری هۆکاری ڕوودانی تاوانەکانیان بووە.
لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٥ هەزارکەس لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قەیرانی بێکاری هۆکاری ڕوودانی تاوانەکانیان بووە.
چارەنووسی خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی تاران، پاش دەستبەسەر کردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیەوە ناڕوونە.
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد لە شاری قەزوێن لە بەرچاوی بەرپرسانی ئەمنیەتی_قەزایی ئەو زیندانە، ئیعدام کرا.
لەدرێژەی بانگهێشتکردنەکانی هاووڵاتییانی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی کوردی یارسان لە شاری کرماشان لەلایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ کرا.
چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی مەریوان لە کاتی پەڕینەوەیان بۆ وڵاتانی ئەرووپایی لە دەریای ئێژە گیانیان لە دەست دا.
خامەبەدەستانی ئێران سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی نووسەران و هونەرمەندان لەو وڵاتە، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و ڕاستەوخۆ ڕووی داواکارییەکانیان ئاراستەی حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران کرد.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردەوە؛ لە ئەنجامی هێرشە هەواییەکانی ڕووسیە لە سووریە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی کوژراون و ئەم هەوڵەی کرێملین دەچێتە چوار چێوەی جینایەتی جەنگییەوە.
هێزە ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، یەکێک لە خوپیشاندەرەکانی بەرامبەر فەرمانداریی کرماشانیان، دەستبەسەر کرد.
ڕێکخراوی داکۆکی مافی مرۆڤی کوردستان سەرکوتی خەڵکی کوردی کوردستانی باکووری لەلایەن حکوومەتی تورکیاوه شەرەمەزار کرد.