وەزارەتی ئیتلاعات تەقەکردن لە ماشینی پرایدی لە بۆکان پشتڕاست کردەوە
وەزارەتی ئیتلاعات بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، تەقەی هێزەکانی ئەم وەزارەتەی لە مسافیرانی ماشینی پراید، لە ڕێگای نێوان گوندەکانی "گۆگجەلی و موشیرئاوا" سەر بە شاری بۆکان پشتڕاست کردەوە.









