کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەری کورد لە پیرانشار
سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار و کوژراون.
سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار و کوژراون.
لە درێژەی تەقە کردن لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار کران.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ، بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئێعدام کرا.
کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی ناوچەی قوتوور بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنووری شاری خۆی گیانی لە دەست دا.
چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی دادسەرای ئەو شارە و لە دوو دۆسیەی جیاجیادا، دادگایی کرا.
لقی ١٠١ی سزای دادگای گشتیی شاری سەقز، حوکمی ٧٤ زەربە قامچی، بۆ چالاکێکی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە هاوکارەکانی ئاژانسی هەواڵی موکریان بڕیەوە.
کۆڵبەرێکی کورد، لە سنووری نێوان پارێزگای ورمێ و دەوڵەتی تورکیە دەکرێتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانەوە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دەدات.
مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد کرا.
دادگای ئینقلابی شاری تاران خوێندکارێکی کوردی بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
چالاكێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنه، کە سێ حەوتووی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، چارەنووسی ناڕوونە.