ڕەوانەکردنی چالاکێکی کرێکاریی بۆ زیندان
چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامیاران، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کراوە.
چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامیاران، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کراوە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، به هۆی سەرما و وەستانی دڵی، لە کاتێکدا کە خەریکی کاری کۆڵبەری بووە، گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێرانی بێسنوور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، توندوتیژی دژی ئازادیی ڕاگەیاندنی بڵاو کردووەتەوە و ئێرانی وەک یەکێک لە گەورەترین زیندانەکانی جیهان، بۆ ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتییانی هەواڵنێر ناساندووە.
حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیریی لاوێکی کورد، لە لایەن لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بۆ شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەورامان سەر بە سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "هەورامان تەخت" و نیشتەجێی شاری مەریوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووەتەوە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار به تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییە حکوومەتییەکان لە سنووری ئەو شارە بریندار بوو.
ئەندامی بەرێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی پارێزگای خوراسانی باکوور، سەرەڕای کۆتایی هاتنی ماوەی لێپرسینەوە و دەرکردنی وەسیقە، لە گەڵ پەروەندەسازیی نوێ رووبەڕوو بوویەوە.
هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری بانه، هەتا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، دوابەدوای ڕاودوونانی لە لایەن هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانەوە وەرگەڕاوەتەوە، کە بە هۆیەوە ئەم کاسبکارە کوردە گیانی لە دەست داوە.