دوو هاووڵاتیی بانەیی بە دانانی بارمتە ئازاد کران
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "واحید عەباسزادە و ڕەحمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "واحید عەباسزادە و ڕەحمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی "سادق فەتحی" کوری سدیق خەڵکی گوندی "نزاز"ی بەخشی سیروان سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی "کەماڵ ئەسغەری"، زیندانیی تۆمەتبار بە "قەتڵ" لە زیندانی مەهاباد جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش عەبدوڵڵانژاد" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی، هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کرا.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرزاد سەعدووزادە" کوڕی ئەسحەد خەڵکی گوندی "کۆزەڕەشـ"ـی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بە ناوی "پشتیوان ئەفسەر" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە ئیزنی مەرەخەسی پێدرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرمان حەیدەرنژاد" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، پاش مانگێک لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
حوکمی ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری "زەینەب ئیسماعیلی" لە ئەندامانی دایکانی ئاشتیی کوردستان و خەڵکی شاری دێولان پاش ناڕەزایەتی بە حوکمی غیابی دادگا، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بۆ ساڵێک زیندانی تەعلیقی کەم کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سلێمان کەریمپوور" و "خالید محەممەدزادە ئەقدەم" خەڵکی گوندی "خۆڕخۆڕە"ی شاری مەهاباد، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تەمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خیرەت پەروازه" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ڕەحمان خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.