ژمارەی چالاکانی مەدەنیی دەسبەسەرکراو لە سنە گەیشتە چوار کەس
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی لە سنە، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی دیکەی مەدەنی بە ناوی "مەهدی سەیفی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی لە سنە، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی دیکەی مەدەنی بە ناوی "مەهدی سەیفی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ئەرسەن"، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "مولیک"، سەر بە ماکۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست داوە.
ئەمڕۆ شەممە ٤ی بانەمەڕ، دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی "مەرزیە مورادوەیسی" و "سیروان عەبدوڵڵاهی" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ''ئیبراهیم حوسێنی" پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا، سەرجەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا، سەرجەم ٨٣ ساڵ زیندان، بەسەر هاووڵاتییانی کورد سەپێندراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ، ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "سەفیە مامەشپوور"، خەڵکی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.
شەوی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نورەدین و سەلاح حوسێنی"، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠، بە گشتی ١٢ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه.