داڵاهۆ؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو
ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوحبەت سەمەدینەسەب"، خەڵکی شاری داڵاهۆ، سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوحبەت سەمەدینەسەب"، خەڵکی شاری داڵاهۆ، سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بووە.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام مورادیان"، کوڕی عوسمان، "ئەمیر ڕەزایی"، کوڕی جەمیل و "ئارەش ئەحمەدی" کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد "ئەرەستوو (ڕەسووڵ) مەلاڕەحیمی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەی بە زیندان مەحکووم کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سامان ڕەسووڵ پوور"، خەڵکی سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بریندار بووە.
محەممەد حوسێنپەناهی و شەرافەت زەڕینی (دایە شەریفە)، باوک و دایکی ڕامین حوسێنپەناهی، زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراو، لەسەر بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات، "ممنوع الخروج" کران.
چارەنووسی دوو زیندانیی کورد بە ناوەکانی "جەماڵ یووسفی"، خەڵکی گوندی "موشیراوا" و "حوسێن ئیبراهیم هەمزە"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە بۆکان، لە زیندانی مەهاباد هەروا ناڕوونە.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی"ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "فەردین ڕەحیمی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچە چالاکێکی خوێندکاری خەڵکی شاری کرماشان، بە ناوی "غەزەل مەعسوومشایی"، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری تارانەوە بە ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی و سێ ملیۆن تمەن سزای نەختی سزا دراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی بانەمەڕ، پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی "کاروان مەنووچێهری"، ئارام مەنووچێهری، زانیار حاتەمپەنا، سۆران وەتەن دووست و سەلاح وەتەن دووست"، خەڵکی مەریوان بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەوە، بریندار بوونە.