چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کرا
ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، کاوە حەکیمی، چالاکی کرێکاری و یەکێک لە واژۆکەرانی بەیانییەی مەحکوومکردنی دەسبەسرکرانی عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، کاوە حەکیمی، چالاکی کرێکاری و یەکێک لە واژۆکەرانی بەیانییەی مەحکوومکردنی دەسبەسرکرانی عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کراوە.
موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بەندکراو لە بەندی زیندانی ئێڤین لە مانگرتنی تەڕ دایە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، "بێهزاد (محەممەد) مەحموودی"، پەنابەری سیاسیی خەڵکی بۆکان کە لەبەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستاندا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی…
ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "قاسم عەزیزییان"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
یەک حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز تێپەڕیوە و سەرەڕای بەڕێکردنی دۆسیەی ناوبراوان بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەیان هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئارغا"، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری "یۆڵاگەلدی" سەر بە شاری شووت، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ماکۆ ئازاد کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان خانئەحمەدی"، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ئوفتادە" تەمەن ٤٣ ساڵ دانیشتووی گوندی "زێوە"ی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا، دەسبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی " خالید محەممەدزادە ئەقدەم"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، لە زیندانی ئەو شارە، لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان کەریمپوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.