لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران شەریفی"، خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کراوە.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا تەنیا یەک جار پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی"، بێبەری کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و هەروەها هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراو لە وانە مۆبایل، کامپیوتێر و کتێبیان لەگەڵ خۆیان بردووە.





