دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، سێ زیندانی بە ناوەکانی "داوود قاسم‌زادە"، "بەهائەدین قاسم‌زادە"، هەر دووکیان کوڕی فەیسەڵ، خەڵکی گوندی "قۆرمک" سەر بە سەڵماس و هەروەها "ئەنوەر عەبدوڵڵاهی"، خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ورمی…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

کۆمەڵگای مەدەنیی مەریوان، کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران و هەر جۆرە توندوتیژی و ئازار و ئەشکەنجەی ئەوانی بە توندی مەحکووم کرد

ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕ، کۆمەڵگای مەدەنیی مەریوان بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "ناسر ئازموودە"، خەڵکی گوندی "قۆلنجی" سەر بە بەخشی ئەنزەلی ورمێ و "شەهریار ئەمیری"، کوڕی میرسوڵتان و خەڵکی شنۆ، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدتاهیر ئەلیاسی"، خەڵکی گوندی "گەرگوولی سەرەوە" سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

١١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ پیرانشار
کوردستان

سنووری بانە؛ کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "واحید ئەمین‌زادە"، تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی بانە بریندار بووە.

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ سنووری بانە