سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاتێح سەعدوڵڵاهی" خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە هێشتا دەسبەسەرە و لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

١٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١
کوردستان

سنووری ورمێ؛ هاووڵاتییەک لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وەیسی بادینی"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "سۆرکان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ورمێ، گیانی لەدەست دا.

١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١
کوردستان

پیرانشار؛ هێمن ئەرزەن بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئەرزەن"، کوڕی حوسێن و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١ پیرانشار
کوردستان

چالاکێکی ژینگەیی لە مەریوان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەر، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "نەوید کۆنەپۆشی"، خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی مەهاباد؛ مۆحسێن ئەحمەدزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن ئەحمەدزادە"، کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی گوندی "کۆسە کەرێز" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١ زیندانی مەهاباد
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ سەعید سەنگەر پاش ٢١ ساڵ زیندان ئازاد کرا

ئەمڕۆ شەممە ٨ی خەزەڵوەر، سەعید سەنگەر، زیندانیی سیاسیی کورد و خەڵکی پیرانشار پاش ٢١ ساڵ زیندان، بە ڕاگەیاندنی لێخۆشبوونی هێزی دادوەری (قوەی قەزاییە)، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ