چوار هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری مێهران بە سەختی بریندار بوون
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانبار، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "کەنجانچەم بان چەرمەگ" سەر بە شاری مێهران، چوار مێرمنداڵ بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانبار، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "کەنجانچەم بان چەرمەگ" سەر بە شاری مێهران، چوار مێرمنداڵ بریندار بوون.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "محەممەد مورادی"، خەڵکی گوندی "قەبری حوسێن" سەر بە پیرانشار و بەندکراو لە زیندانی نەغەدە تووشی نەخۆشیی "فتق" بووە و بەرپرسی زیندان لەگەڵ ڕاگواستنی ناوبراو بۆ دەرەوەی زیندان دژایەتیی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "خالید کەریمنیا" ناسراو بە "خالید نارین" خەڵکی شاری سەقز، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە زیندانی کەچوویی کەرەج ئازاد کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا مەهجوور"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەلقەڕەنی" سەر بە سەقز، لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حاتەموڵڵا وەیسی"، خەڵکی جوانڕۆ، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار،ژنێک بە ناوی "ئێلناز کەلەشی"، کچی "فارس"، خەڵکی گوندی "قونی" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ کە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەولوودی"، کوڕی "موتەلیب"، خەڵکی گوندی "وێنسلییان" و "حوسێن خەلیانی"، کوڕی "خوسرەو"، خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چەکۆ قەلەندەری"، کوڕی "حوسێن" و خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحیەدین تازەوارد"، کوڕی "یووسف" و خەڵکی شنۆ، لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایەوە و ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.