حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحیەدین تازەوارد"، کوڕی "یووسف" و خەڵکی شنۆ، لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایەوە و ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

پاش هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ئەو هاووڵاتییە لە دیوانی باڵای وڵات، دۆسیەی ناوبراو بۆ لقی هاوتەریب نێردرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٩٩، مەحیەدین تازەوارد بە تۆمەتی "محاربە" واتا "دژایەتیکردن لەگەڵ خودا"، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو" حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.

ناوبراو ٧ی خەزەڵوەری ٩٧، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرابوو.