ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەردار ئالانی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ئالانی" کوڕی "لوقمان" خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەبار ساڵحی" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی حاجی ئەحمەد خەڵکی گوندی "وشکەڵانـ"ـی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە پشتی ئەو گوندە پێکرا.

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١
کوردستان

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاری ئازادیی زەینەب جەلالیان بوو

نووسینگەی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەمەڕ نەخۆشیی زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد و تێپەڕبوونی ١٥ ساڵ بەسەر زیندانیبوونی ئەو ژنە کوردە، داوای ئازادکردنی ناوبراو دەکات.

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١
کوردستان

هەڵمەت و چالاکیی تویتری بۆ "زەینەب جەلالیان" وەڕێ خرا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمە، لە گردەلوولێکی تویتریدا بە هەشتگی فارسی و ئینگلیزی، خەڵک لە تویتر و هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە دووپاتکردنەوەی پرسیاری "زەینەب جەلالیان لە کوێ دایە؟"، خوازیاری ئازادکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە بوون.

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١
کوردستان

محەممەد مورادی زیندانیی سیاسیی کورد بە ١٥ ساڵ دوورخرانەوە مەحکووم کرا

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "محەممەد مورادی" خەڵکی گوندی "قەبری حوسێن" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە ١٥ ساڵ دوورخرانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای زەنجان مەحکووم کرا.

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١
کوردستان

کرماشان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران مەحموودی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی "مورتزا"، خەڵکی گوندی "دەرەویانـ"ـی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ کرماشان