ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەفشار دەربازی" کوڕی حاتەم خەڵکی گوندی "هێیە" سەر شاری شنۆ بەهۆی جەڵتەی دڵ لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە تووشی جەڵتەی دڵ ببوو.

جەنازەی ئەو کۆڵبەرە لاوە بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکیی یاسایی نەغەدە کراوە.

ئەفشار دەربازی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.