سەربازێکی کورد بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا
سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١ی دادگای نیزامیی ١ی ورمێ، بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١ی دادگای نیزامیی ١ی ورمێ، بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، "ئارش نووری" کۆڵبەرە برینداربووەکەی خەڵکی گوندی "کەلاشی لوولم" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، لە نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئارش نووری" کوڕی بارام خەڵکی گوندی "کلاش نەهێن" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود پێکرا.
چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی "مورتەزا سەیدی" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری تاران، پاش ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سلێمان ئیبراهیم زادە" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "بنووخەلەفـ"ـی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بێتووشـ"ـی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شارام بوورک، سەید ناسر حوسێنی، عومەر ئیبراهیم نادری و لەیلا ئیبراهیم نادری" کچی عومەر خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"ی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنوورەکانی نەوسوود و شووشمێ کرد و لە ئاکامدا، چەندین کۆڵبەر پێکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد فەتحوڵڵاهی" کوڕی بایەزید خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدی مەحموودی" کوڕی عومەر خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، "کەیهان موكەڕەم" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "ئەنبێـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش تەواوبوونی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە زیندانی ورمێ.