سێ چالاکی سێنفیی مەریوان دەسبەسەر کران
ئەسکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، نیوەشەوی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەسکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، نیوەشەوی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، سەلاح سورخی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "موبین حامیدی" خەڵکی گوندی "دشە"ی پاوە و "فەلاح عەزیزی" خەڵکی شاری سەلاسباوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، بریندار کران.
لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕ، سۆعدا خەدیرزادە خەڵکی پیرانشار کە دوو گیانە و دەسبەسەر کراوە لە بەندی "نسوانـ"ـی زیندانی ورمێ، مانی لە خواردن و دەوا و دەرمان گرتووە.
ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، پەیام منبەری، هاووڵاتی خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە، پاش ١١١ ڕۆژی دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە ناوەکانی "فەرهان مینایی" تەمەن ١٥ ساڵ و "ڕامین باواجانی" تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری سەلاسباوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار کران.
ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرشید قادریزادە" خەڵکی گوندی "دشە"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، بریندار کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان وەیسی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی "خواڕەحم" خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی شاری مەریوان، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرابوو، بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەفەر سوبحانی" کوڕی حەیدەر، خەڵکی گوندی "دووریسانـ"ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.