پێنجشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

حوکمی چالاکێکی فەرهەنگیی کورد لە مەشهەد لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی مەحموود نیرومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد لە گرتووخانەی "وەکیل‌ئاباد"ی شاری مەشهەد، لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، بۆ دوو ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.

١٩ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

مامۆستایانی کوردستان بە مانگرتن پشتیوانیی خۆیان لە ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا دەربڕی

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ، مامۆستایانی مەریوان پاش بانگەوازی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان بۆ پشتیوانی لە ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا و ناڕەزایەتیی دەربڕین بەنیسبەت بێڕێزی و سووکایەتیکردن بە مامۆستایان مانیان گرت.

١٨ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

پاش ١١٤ ڕۆژ جەنازەی یەکێک لە سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی "باوان" لە خاکی تورکیە دۆزرایەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی بانەمەڕ، جەنازەی "بارزان مەهینی" کوڕی شەوکەت، یەکێک لەو سێ کۆڵبەرەی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ، پاش ١١٤ ڕۆژ لە خاکی تورکیە لە گوندی "گەلێشمـ"ـی ئەو وڵاتە دۆزرایەوە.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

بەهائەدین مستەفانژاد بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بانەمەڕ، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی "بەهائەدین مستەفانژاد" تەمەن ٣٠ ساڵە کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "بەرکەمرانـ"ـی شاری پیرانشار بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزران

ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کران.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

شێرکۆ تابناک لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا

ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "شێرکۆ تابناک" خەڵکی بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: بەرپرسانی ئێران گیان و تەندروستیی سۆعدا خەدیرزادەیان بە کایە گرتووە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە دژکردەوەیەکدا، لەمەڕ بارودۆخی تەندروستیی سۆعدا خەدیرزادە، ژنە دووگیانی دەسبەسەرکراو لە زیندانی ورمێ، کە بە نیشانەی ناڕوونبوونی چارەنووسی مانی لە خواردنی چێشت و دەرمان گرتووە، ڕایگەیاندووە: "دەسبەسەرکردنی…

١٦ی گوڵانی ٢٧٢٢
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ سۆعدا خەدیرزادە، ژنی دووگیانی دەسبەسەرکراو، لە دەیەمین ڕۆژی مانگرتندایە

"سۆعدا خەدیرزادە" ژنی دووگیانی دەسبەسەرکراو، خەڵکی شارستانی پیرانشار کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕ لە بەندی ژنانی ورمێ مانی لە خواردنی چێشت و دەرمان گرتبوو، لە دەیەمین ڕۆژی مانگرتندایە.

١٥ی گوڵانی ٢٧٢٢ زیندانی ورمێ
کوردستان

سەقز؛ سێ هاووڵاتی بە زیندان مەحکووم کران و یەک هاووڵاتیش بێ تاوان ناسێندرا

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێقداد حەسەن نژاد" کوڕی ساڵح، "زەمانە زیویە" کچی ئەحمەد و "محەممەد سەلیمی" کوڕی عەبدوڵڵا، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر "جەواد مستەفایی" سەرجەم بە ٢٧…

١٤ی گوڵانی ٢٧٢٢ سەقز