عەبدولواحید عەباسیزادە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی بانە ناساند
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەبدولواحید عەباسیزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان، بۆ جیبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی بانە ناساند.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەبدولواحید عەباسیزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان، بۆ جیبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی بانە ناساند.
ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی "مریەم غەفووری" خەڵکی شاری بانە، لە لەوەڕگەی "مێرگە نەخشینە"ی شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕ، مەئموورانی ستادی خەبەری لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، کۆمەڵێک لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و مامۆستایانی چالاکیان بانگهێشت کرد.
ئەفشین حوسێنپەناهی، چالاکی مەدەنی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی ڕێکخراوە دژبەرەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی "عەلی ڕەزایی" خەڵکی شاری قوروەیان لەگەڵ هەڵسوکەوتی نەشیاو و توندوتیژانە دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، "مەسعوود نیکخا" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، دووبارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە.
شەعبان محەممەدی ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب پیرووزی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی فەتاح، "ئەبووبەکر فەتاحی" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی محەممەد، "دانا پیرووزی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی عەتا و "ئەیووب پیرووزی" تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی…
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ بانەمەڕ، بە میوانداریی "فابیۆ ماسیمۆ کاستالدۆ"، ئەندامی پارلمانی ئورووپا و جێگری سەرۆکی پارلمانی ئورووپا، کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی هەڵاواردن دژی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ئێران" بەڕێوە چوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ، شەعبان محەممەدی ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.