چالاکێکی ژینگەیی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، "ئیرەج ڕەحیمزادە" چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی "ڕوار"ی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، "ئیرەج ڕەحیمزادە" چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی "ڕوار"ی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ قویتاسی" پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٧ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئاکۆ ڕەسووڵی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی ڕەحیم خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٧ی جۆزەردان، تەرمی "بەهلوول سەیدانیفەر" دووەمین کۆڵبەری ونبوو لە بەفر و کڕێوە، خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە بەرزاییەکانی گوندی "گەلێشم" لە تورکیە دۆزرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "ئوسوەت زەردۆیی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری باینگانی پاوە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، فەرهاد مەعرووفی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولواحید عەباسیزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکی لە زیندانی بانە ئازاد کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، "عەزیز قادرتاج" مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی گوندی "نەرزیوێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار چارکداری" پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە شاری سەرپێڵزەهاو هۆشدارییان بە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلگێرامییەکانی ئەو شارە دا کە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و هەواڵی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی ناڕازی بە گرانی، خۆیان ببوێرن.