دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هەشت هاووڵاتی لە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، هەشت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەعفەر زەریفی، محەممەد مەحموودزادە، زانا مێهری، هادی مەحموودی، ئارام ساڵح‌پوور، ڕەحمان ساڵح‌پوور، مێهدی نەوروزی و ئەحمەد حوسێن‌پوور" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە…

٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیمان سەڵەواتی" پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی "سلێمان سالک"

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان سالک" تەمەن ٦٩ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مورادی" کوڕی قادر خەڵکی شاری "نەڵۆسـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی شنۆیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ناوی "سەلاحەدین ئەحمەدی" تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢