چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی فارووقی" تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "چواردیوار"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

شەپۆل خزری لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٩ بە سزای نەختی مەحکووم کرا

شەپۆل خزری لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٩، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەسعوود ڕەجەبی" بە دانی بڕی ٦ میلیۆن تمەن سزای نەختی، مەحکووم کرا.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

محەممەد مەمەندزادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەیی پاش چوونەدەرەوە لە ئێران، لەگەڵ مەترسیی دیپۆرت بەرەوڕوویە

محەممەد مەمەندزادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سەردەشت، کە ماوەیەک پێش بە ناچاری ئێرانی بەجێ هێشت، لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکردنەوە لە وڵاتی تورکیە، بەرەوڕوویە.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد کەریمی‌خا" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

سێ هاووڵاتیی شنۆیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئارش پیری" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی محەممەد، "هیوا میرزایی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و "زاهیر مورادی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر، خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە…

٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

یەدێ بەهاری‌زەڕ لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی دەماوەند تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا

ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، یەدێ بەهاری‌زەڕ، چالاکی کرێکاریی خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"ی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند، لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی دەماوەند، تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا.

٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢