ئازادی کاتیی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو بە دانانی بارمتە پێشی پێ گیرا
لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە پێشی بە ئازادیی کاتیی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو بە ناوی "سیامەک داوودی" کوڕی محەممەدسدیق گرت.
لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە پێشی بە ئازادیی کاتیی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو بە ناوی "سیامەک داوودی" کوڕی محەممەدسدیق گرت.
سامان غەزاڵی، زیندانی سیاسیی پێشوو لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٨ مانگ زیندان و ساڵێک بێبەریکران لە کاری ڕۆژنامەوانی، مەحکووم کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەز، محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو و لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی بۆکان کە لە نەخۆشخانەی ئەم شارەدا لە کۆمادا بوو، گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠١، هێمن (کاروان) شاهی، خۆپیشاندەری تۆمەتلێدراو بە "موحاربە"، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی، باسی لە گواستنەوەی خۆی بۆ شوێنێکی نادیار، کردووە.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەمەڕ لابردنی تۆمەتی "موحاربە" لە دۆسییەی ئەندازیار پەرهام پەروەری خەڵکی شاری سەقز، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا، لەگەڵ کوردپا ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "یووسف میرزابەیگی" کوڕی عەلی خەڵکی شاری قەسریشیرین، لە زیندانی قەزوێن جێبەجێ کرا.
فەرهاد کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی مەحموود، خالید دەشتی تەمەن ٣١ ساڵ کوڕی محەممەد، عەبدولڕەحیم گۆرانئاباد تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی مستەفا، ئیحسان سەفاییفەر تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی عەلی، محەممەد پەیغامی تەمەن ٥٥ ساڵ کوڕی خزر و فەردین خۆشخاهێش تەمەن ٢٦ ساڵ…
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێری هەواڵدەریی کوردپرێس لە شاری قوروە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر گوازرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەریوان میرئەحمەدی" خەڵکی گوندی "دۆڵتا"ی شاری جوانرۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز، محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو و لە دەسبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان، پاش ئازادکردنی کاتیی بۆ نەخۆشخانەی بۆکان ڕاگوێزراوە و هەنووکە لە نەخۆشخانە بێهۆشە.