ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی یووسف کولۆنەکزاده، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یووسف کولۆنەکزاده، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.









