یەکشەممە، ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەهاباد؛ زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی سیاوەش عەزیزی ئەقدەم

۲۳ ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "سیاوەش عەزیزی ئەقدەم" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد، هێشتا زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. ئەم هاووڵاتییە لەو ماوەیەدا لە…

٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

بۆکان؛ ٦٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی پێشەوا ئاقاپوور و ڕاگیرانی لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ

۲۰ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "پێشەوا ئاقاپوور"، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان لە پارێزگای ورمێ، ناوبراو هێشتا لە شوێنێکی نادیار لە ورمێ ڕاگیراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ…

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

نەغەدە؛ مەسعوود عەبدوڵڵازادە پاش ٢٢ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مەسعوود (سۆران) عەبدوڵڵازادە» خەڵکی گوندی «خەلیفان» سەر بە شاری نەغەدە پاش ٢٢ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٦ نەغەدە
کوردستان

کرماشان؛ محەممەد تەقی شاوەیسی، بەندکراوی کورد لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی «محەممەد تەقی شاوەیسی» خەڵکی گوندی «گەزەنه» سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی جوانڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٦ کرماشان
کوردستان

پیرانشار؛ ئازادی سەعدی بادپا پاش یەک مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی

١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لاوێکی کورد بە ناوی «سەعدی بادپا» تەمەن ٢٣ ساڵه خەڵکی پیرانشار پاش مانگێک دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانه بە دانانی بارمتەی ٤ میلیاردی تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٦ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی عەبدوڵڵا نەبی‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عەبدوڵڵا نەبی‌زادە» خەڵکی گوندی «چیانه» سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٤ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

ورمێ؛ مێحراب عەبدوڵڵازادە، بەندکراوی سیاسیی کورد و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥، مێحراب عەبدوڵڵازادە، بەندکراوی سیاسیی کورد و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە شێوەی نهێنێ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە درا.

١٣ی گوڵانی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی مانی عەبدوڵڵازادە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی شەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مانی عەبدوڵڵازادە» خەڵکی گوندی «دربکه» سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٣ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار