سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەکی بانەیی لە زیندانی ئەراک لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "کەیوان ئەمینی تەوەکول" تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی محەممەدئەمین خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.

٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ قادر پاک‌نەهاد، چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتەی ٩ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، قادر پاک‌نەهاد، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٩ میلیارد تمەنی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد کرا.

٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢ زیندانی نەغەدە
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان

محەممەد وەلدبەیگی کوڕی نێعمەت، ئاریان ڕەزایی کوڕی جەلیل و هێژا سلێمانی کوڕی سەیدکەریم، خەڵکی گوندی "نۆریاو" سەر بە شاری پاوە، بە شێوەی ناڕوون لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، ڕاگیراون.

٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

شێوەیەکی دیکە لە قەتڵی حکوومەتی/ گیانلەدەستدانی هەژار سەعیدزادە پاش ئازادیی کاتی

لە سێ مانگی ڕابردووی خۆپیشاندانی خەڵکی کوردستان و ئێران، لە ئەنجامی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، سەبارەت بە چەندین حاڵەت لە گیانلەدەستدانی دەسبەسەرکراوەکان پاش ئازادیی کاتی، زانیاریگەلێک بە دەستی ئاژانسی کوردپا گەیشتووە کە لە دوایین حاڵەتدا…

٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

تەورێز؛ تەوحید دەروێش بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە و دانی ٥ میلیارد تمەن خەسارەت بە بانک مەحکووم کرا

تەوحید (لوقمان) دەروێش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "گرناوێک"ی بەشی قوتووری شاری خۆی، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی تەورێزەوە بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەهواز و دانی ٥ میلیارد تمەن خەسارەت بە بانک، مەحکووم کراوە.

٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

زیندانییەکی خەڵکی ورمێ لە کەرەج لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "پەیمان عەرەب گێچە" کوڕی موسلێح خەڵکی گوندی "گێچە"ی ناوچەی سۆمای ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

مانگرتنی ١٠ خۆپیشاندەری ئاودانان و دێهلۆڕان لە زیندانی ئیلام

لە ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبارەوە، ١٠ هاووڵاتیی خۆپیشاندەری خەڵکی شارەکانی ئاودانان و دێهلۆڕان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەمەڕ بارودۆخی نالەباری زیندان و پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەیان، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، دەستیان داوەتە مانگرتن.

٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢