دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ کەژاڵ خالیدیان دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئەماکن دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "کەژاڵ خالیدیان" خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

گیانی موسلێم جەعفەری‌ ڕەمشتی (هەڵۆ)، لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئێڤین لە مەترسیدایە

سەرەڕای تێپەڕینی ٤ مانگ و ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی موسلێم جەعفەری ڕەمشتی، باشترین ئەکتەری فیلمی "زەوییە پیسەکان"ی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو، ناوبراو سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخی جەستەیی و ئەشکەنجەی زۆر…

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

سێ مامۆستا بەهۆی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانەوە بانگهێشتی ئیتلاعات کران

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان، مامۆستا ئەسعەد حەسەنی، پێشنوێژی مزگەوتی "خورینج" و مامۆستا فاروق یووسفی، پێشنوێژی مزگەوتی "کەڵەکین"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ دوو مامۆستای ئایینیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان، مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی چواریاری نەبیی سنە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی گوندی نەنەڵەی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

سنە؛ ئیدریس مینبەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتی "نۆژین"، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاکەی بە شێوەی کاتی لە دەسبەسەری ئازاد کرا.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە