دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی فەرهاد مەلەکی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

وردەکاریی نوێ سەبارەت بە شێوەی گیانلەدەستدانی پەیمان مینبەری لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە

کوردپا لە وتووێژ لەگەڵ کەسێکی نزیکی پەیمان مینبەری، کۆمەڵێک زانیاریی نوێی سەبارەت بە شێوازی گیانلەدەستدانی ناوبراو دەست کەوتووە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەیمان مینبەری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بە کۆڵتی کەمەری و لە پشتەوە کراوەتە…

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد کەریمی" کوڕی مستەفا و "سەلاح مەولوودزادە" کوڕی قادر خەڵکی گوندی "قەڵاتان" سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ نەغەدە
کوردستان

دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەزا بۆرەکە" و سەمیع ڕەسووڵی" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

مەسعوود شەمس‌نژاد و عوسمان موزەیەن پارێزەرایەتیی هێمن شاهی‌یان لە ئەستۆ گرت

مەسعوود شەمس‌نژاد و عوسمان موزەیەن پارێزەرایەتیی هێمن شاهی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانی شاری شنۆیان لە ئەستۆ گرت. ئەو هاووڵاتییە بە "موحاربە و افساد فی الارض" تۆمەتبار کراوە.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی؛ دەسبەسەرکردن و بانگهێشتی ٢٦ مامۆستا و خوێندکاری ئایینیی سوننە مەزهەب لە کوردستان

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دوابەدوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا-مەهسا ئەمینی لە کوردستان و ئێران، مامۆستایانی سوننە مەزهەبی کورد لە شارەکانی کوردستان لەو کەسانە بوون کە بە وتاردان لەسەر مەزاری گیانلەدەستداوان و لە نوێژی هەینی‌دا…

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی ڕاهێنەرێکی تۆپی پێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان، پوویا ڕۆستەمی‌پوور تەمەن ٣٢ ساڵ و ڕاهێنەری تۆپی پێ و دەرچووی بیوشیمیی زانکۆی ئازادی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارام‌فەر ڕاگوێزرا.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە