سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی موختار مینبەری
لە چارەنووسی موختار مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نییەر"، سەر بە شاری سنە، پاش ٣٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لە چارەنووسی موختار مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نییەر"، سەر بە شاری سنە، پاش ٣٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی سێشەممە، ٦ی پووشپەڕ، ئارمان مینبەری، کاراتەکای خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان کە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنەیە، لەلایەن لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنەوە بە "هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دوژمن"، تۆمەتبار کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی پووشپەڕ، ئومید شامحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە و مامۆستای وانەی ژینگەناسی (زیست شناسی)، لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە زیندانی بیجاڕ ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی پووشپەڕ، حاتەم ئوزدەمیر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تورکیە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی خۆیەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا حەمزە"، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا، چارەنووسی ناڕوونە.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "میلاد فازڵپوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی" سەر بە شاری سەقز و "هێمن حوسێنی"، خەڵکی سەقز بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، پاش کوژرانی دوو هاووڵاتیی یارسان بە ناوەکانی "سینا نادری" و "ئارمین سەیادی"، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتی-سەرکوتکەرەکان لە کرماشان، خەڵکی ناڕازی هاتنە سەر شەقام کە هێزەکانی یگانی تایبەت، بە فیشەک ڕووبەڕوویان…
کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "شەهلا چووپانی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، کچی محەممەد، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.