دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "میلاد نەسری"، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٩ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "عێزەتعەلی سەبزی"، خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موختار مینبەری"، کوڕی سابیر، خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

ئەمیر کەهریزی، چالاکی سیاسیی کوردی دەسبەسەرکراو لە تورکیە، مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

ئەمیر کەهریزی، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان، کە ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ لە یونانەوە خەریکی ڕۆیشتن بۆ ئۆرووپا بەمەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری بوو، ڕادەستی پۆلیسی تورکیە کرا؛ ئابراو لە کەمپی ئەدرنەی ئەم وڵاتەیە و مەترسیی جیدیی…

٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

کۆبوونەوەی دادگاییکرانی پەرهام پەروەری بە تۆمەتی "موحاربە" و "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی" بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردان، دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەمووزادە" بەڕێوە چوو.

٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣