یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ورمێ؛ بەڕێوەبردنی تیربارانی ساختە دژی لوقمان قادری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

لوقمان قادری، زیندانیی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی نەغەدە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە، هەڕەشەی کوژران و بێسەروشوێنکرانی لێ کراوە و چەندین جاریش بەرەوڕووی بەڕێوەبردنی تیربارانی ساختە…

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

بێبەریکردنی سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانی

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، لەحاڵێکدا کە کێشەی هەناسەدانی هەیە، لە وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانی بێبەری کراوە.

٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

سەقز؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن تۆفیق‌زادە (حەسەن عێراقی)"، خەڵکی سەرشیوی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ سەقز
کوردستان

ئاودانان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدحوسێن حاسڵی"، خەڵکی شاری سەراوباخ، سەر بە شاری ئاودانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ ئاودانان
کوردستان

ئیلام؛ ئەرەشک قەیسەربەیگی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٣ی گەلاوێژ، ئەرەشک قەیسەربەیگی، قوتابیی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام، ئازاد کرا.

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ ئیلام
کوردستان

سنە؛ بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە کە ئەم حوکمە بۆ ماوەی ٤ ساڵ هەڵپەسێردراوە.

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ ئومید مەزڵووم، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی گەڵاوێژ، ئومید مەزڵووم، برای موحسن مەزڵووم، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ مەهاباد