چوارشەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ ئومید قەدیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی ڕەزبەر، ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە ئازاد کرا.

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە خۆ فڕێدان لە بەرزاییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی "مەهسا ڕۆخزادییان"، کچی محەممەدساڵح و خەڵکی مەهاباد بە "خۆ فڕێدان" لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەیەکی مەسکەن مێهرەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

دێولان؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ، بە ناوی "محەممەد زەندکەریمی"، خەڵکی گوندی "بڵوان ئاوا"، سەر بە شاری دێولان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ دێولان
کوردستان

سنە؛ ژنە چالاکێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

وریشە مورادی (جوانا سنە)، چالاکی کورد، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە دەوروبەری شاری سنەدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی، لەبەر دەستدا نییە.

٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ سنە