چوارشەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی پێشەوا ئیبراهیم‌پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، لاوێکی کورد بە ناوی "پێشەوا ئیبراهیم‌پوور"، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی قادر و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

پێنجەمین نەشتەرگەریی چاوی ڕاستی مەسعوود ڕەحیم‌پوور، خۆپیشاندەری خەڵکی سەقز لە نەخۆشخانەی نیکووکاریی تەورێز

ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەر، بۆ جاری پێنجەم، چاوی ڕاستی مەسعوود ڕەحیم‌پوور، خۆپیشاندەری خەڵکی سەقز، لە نەخۆشخانەی نیکووکاریی تەورێز، نەشتەرگەریی بۆ کرا.

١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ گێڕانەوەیەک لە شێوەی برینداربوونی دینا زەهرائیان منداڵی تەمەن ١٠ ساڵان کە ساچمەکان هێشتا لە سەر و لەشیدا ماونەتەوە

ناوی دینا زەهرائییانە، خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری بۆکانە. تەمەنی ١٠ ساڵان بوو کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا و لە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١دا، کرایە ئامانجی تەقەی هەڕەمەکیی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت و سەرەڕای…

١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

لەسێدارەدرانی ٢٨ زیندانیی سیاسیی کورد لە کوردستانی ئێران لە ماوەی ١٢ ساڵدا

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خەبات بۆ هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان، ئاماری لەسێدارەدرانی ٢٨ زیندانیی سیاسیی کورد لە کوردستانی ئێران، لە ماوەی ١٢ ساڵ (٢٠١٢ تا ٢٠٢٣/١٠/١٠)دا بڵاو…

١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی تارق ڕەحیم‌پوور

سەرەڕای تێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی تارق ڕەحیم‌پوور، کوڕی مووسا و هاووڵاتیی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" و دانیشتووی سنە، زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

بانە؛ گێڕانەوەیەک لە تەقەی بەئەنقەست لە "م.‌هـ"

"م.هـ" تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی شاری بانەیە. ناوبراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە ڕۆژی ٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، لە کاتێکدا کە گەمارۆ درابوو لە مەودایەکی نزیکەوە، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەستی هێزە سەرکوتکەرە حکوومەتییەکان.…

١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ بانە
کوردستان

حوکمی دەرکرانی مەتین فەرامەرزپوور، خوێندکاری کارناسیی باڵای فەلسەفەی ڕۆژاوای زانکۆی فێردەوسیی مەشهەد بە شێوەی زارەکی ڕاگەیەندرا

حوکمی دەرکرانی مەتین فەرامەرزپوور، خوێندکاری کارناسیی باڵای فەلسەفەی ڕۆژاوای زانکۆی فێردەوسیی مەشهەد و خەڵکی مەهاباد بە شێوی زارەکی بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣