سێشەممە، ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

پیرانشار؛ بانگهێشت و هەڕەشە لە حەسەن دەرئوفتادە، بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم و چالاکی لە سۆشیاڵ میدیا لە ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی کوڕەکەیدا

ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، حەسەن دەرئوفتادە، باوکی کۆمار دەرئوفتادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرا.

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ پیرانشار
ئێران

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کۆبوونەوەیەک لەژێر ناوی "یەک ساڵ پاش ژن، ژیان، ئازادی"، ئازار و گوشارە بەردەوامەکان دژی کەمینەکان لە ئێراندا

هەواڵدەریی هێرانا - ڕۆژی ڕابردوو کۆڕێک لەژێر ناوی "یەک ساڵ پاش ژن، ژیان، ئازادی"، ئازار و گوشارە بەردەوامەکان دژی کەمینەکان لە کۆماری ئیسلامیدا، لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و بە هاوکاریی ڕێکخراوی ئۆتزایز ئینتەرنەشناڵ لە نیۆیۆرک و…

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣
کوردستان

سەمیع ڕەسووڵی پاش ٨ مانگ و ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەر، سەمیع ڕەسووڵی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، پاش ٨ مانگ و ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ ئیدریس مینبەری، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی نۆژین بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

ئیدریس مینبەری، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە، بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

زیندانی نەغەدە: بێبەریکرانی چالاکێکی مەدەنی لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر

جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، کە خەریکی تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی نەغەدەیە، بە هۆی دژایەتیی دادستانی پیرانشار، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣