دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە لە سنە
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مورتزا محەممەدی" و "ئیبراهیم محەممەدی"، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مورتزا محەممەدی" و "ئیبراهیم محەممەدی"، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بەهمەن قادری" کوڕی مەجید و خەڵکی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان بەتوندی بریندار بوو.
دۆسییەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە لەسێدارەدان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشاندایە، ڕادەستی بەشی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای کەیفەریی کرماشان کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خۆشناو عەینی"، خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانی زیندانی ئەم شارە کرا.
ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یەعقووب مەحموودیئازەر"، "یووسف ڕەحمانی"، "بەهمەن مەحموودیئازەر" و "موحسن عەزیزی"، خەڵکی شنۆ، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەیان، ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کران.
ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، پیرۆت تابناک، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ بۆ جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەحمەد سادقی"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەحمەد (عەبدول) شاوالی"، کوڕی حوسێن، خەڵكی گوندی "ئیسلامییە"ی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی عەقیدەتیی کوردی مەحکووم بە سزای لەسێدارەدران، لە ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبارەوە و دوابەدوای ڕاگوێزرانی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی زیندان کرا.