دوورخرانەوەی پەرهام پەروەری لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ زیندانی ئێرانشار
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی ئێرانشار، دوور خرایەوە.
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی ئێرانشار، دوور خرایەوە.
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان دادوەند"، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "بادیناوێ"ی پیرانشار پاش ئامادەبوون لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی…
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، باپیر بەرزە، زیندانیی سیاسی خەڵکی گوندی "چیانە"ی پیرانشار، پاش ئامادەبوون لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی پیرانشار، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
شەوی چوارشەممە، ٢٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "نەبی وەیسی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٢ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەکبەر ڕازنەهان" و "دڵاوەر فەرامەرزی"، خەڵکی گوندی "تین"، سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "مەیسەم حەبیبی"، کوڕی محەممەدعابید و خەڵکی شاری نۆدشە، سەر بە شاری پاوە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "فلیت عابدی"، تەمەن ٥٥ ساڵ و کوڕی ئەسەد، خەڵکی گوندی "بەرەسپی" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ لە زیندانی چوبیندەری قەزوێن جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحیم عەبدوڵڵاهی"، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی محەممەد، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرشاد ڕۆستەمنژاد"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر"، سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "میرزا ئەحمەدی"، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی " ئەنجێنە"ی بانە، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری "زڵە"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.