یەکشەممە، ١٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەد رۆژ لە كوردستان/ 226 ساڵ زیندان و دەستبەسەر كردنی 95 كەس

لە ماوەی سەد رۆژی رابردوودا دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی " پرسی ئەمنیەتی" 43 هاووڵاتیی كوردی بە 214 ساڵ و 9 مانگ زیندانی تەعزیری و 12 ساڵ زیندانی هەڵپەسێران و لێدانی 74 زەربە شەلاق مەحكووم كردووە.

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

نیگەرانی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لەمەڕ رەوشی كەبوودوەند

رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ بارودۆخی محەممەد سەدیق كەبوودوەند، رەخنەشی لە دەزگای قەزایی و دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گرت.

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی 100 ئەندامی "تەعاوەنیی مسكن"ی كارگەی نەساجی لە سنە

ئەندامێكی لێژنەی بەڕێوەبەریی تەعاوەنیی كرێكارانی "نەساجیی كوردستان" رایگەیاندووە، 100 ئەندامی ئەو تەعاوەنیە لە ناڕزایەتی بە نەدانی مۆڵەتی كردنەوەی خانوو دەستیان داوەتە كۆبوونەوەیەكی ئیعترازی.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

كەبوودوەند نامەیەكی ئاراستەی كوردانی سووریە كرد

ماڵپەڕی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، محەممەدسدیق كەبوودوەند لە نامەیەكدا داوای لە كوردانی سووریە كردووە كە بە بزووتنەوەی دێمۆكراسیخوازی ئەو وڵاتەوە پەیوەست بن و ویستەكانیان بخەنە بەرباس.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٢
ئێران

پێنج چالاكی دیكەی عەرەبی ئەهوازی حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕایەوە

ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت بڵاوی كردەوە، پێنج چالاكی فەرهەنگی و خوێندكاریی له‌لایه‌ن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی "محاربە" و هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٢
کوردستان

زیندانییەكی سیاسیی كورد له‌پێناو مه‌حکوم کردنی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی سێ‌ رۆژە مانی لە خوارن گرتووە

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار زیندانیی سیاسیی كورد لەپێناو مەحكووم كردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی مەحكووم كردنی تیرۆری دوكتۆر عەبدولڕحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و قوربانییانی 18ی پووشپەڕی 1378 سێ‌ رۆژە مانی لە…

١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٢