چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بەردەوامیی مانگرتنی 3 زیندانیی سیاسیی كورد

سێ كەس لە زیندانیانی سیاسیی كوردی هاووڵاتیی توركیە كەلە زیندانی تەورێز دەستبەسەرن و لە رێكەوتی 29ی بانەمەڕەوە مانیان لە خواردن گرتووە، هەروا لە مانگرتنەكەیان بەردەوامن.

٥ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

هاوسەری كەبوودوەند: كەبوودوەند بە مەرجێك مانگرتنەكەی شاكاندووە كە داخوازییەكانی جێبەجێ‌بكەن

پەریناز حەسەنی هاوسەری مەحەممەد سدیق كەبوودوەند، رۆژنامەنووس و زیندانیی سیاسیی كورد رایگەیاند، كەبوودوەند بۆ ماوەیەی حەفتەیەك بە مەرجێك كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێناوە كە، وەڵامی ویست و داخوازییەكانی بدەنەوە.

٥ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

دادگای ئینقلابی خۆی 5 هاووڵاتیی خەڵكی ماکۆی بە 46 ساڵ زیندان مەحكووم كرد

5 هاووڵاتیی خەڵكی شاری ماکۆ لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، سەرجەم بە 46 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كران.

٢ی جۆزەردانی ٢٧١٢
ئێران

لە ئێران پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە دیسان لەمەڕ سیاسەتەكانی حكوومەت ئیعترازییان دەربڕی

ئیمام جومعەی پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە لە شاری زاهیدان جارێكی دیكە لەمەڕ دەستبەسەر كردنی زانایانی سوننە رەخنەی لە حكوومەتی ئێران گرت و لە نامەیەكدا خوازیاری ئازاد كردنیانە.

٢ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

كەش و هەوای پولیسی بەسەر شاری ورمێ‌‌دا زاڵە/ دەستبەسەر كرانی ژمارەیەك هاووڵاتی

دوابەدوای خوپیشاندانی بەرینی هاووڵاتییانی شاری ورمێ‌بە وشك بوونی ئاوی زەریاچەی ورمێ‌، ژمارەیەك خوپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران و لە حاڵی حازردا كەشی پۆلیسی و ئەمنیەتیی بەسەر هێندێ‌لە شوێنە سەرەكییەكانی شاری ورمێدا…

٢ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

لە ئیعتراز بە وشك بوونی زەریاچەی ورمێ‌، لە چەند شار خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت

بەردەوامیی رەوتی ویشك بوونی زەریاچەی ورمێ‌ بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵك و بڕیارە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەكانی ورمێ‌، تەورێز، خۆی و مەراغە خەڵك و چالاكانی ژینگەپارێز خۆپیشاندان رێك بخەن.

١ی جۆزەردانی ٢٧١٢