هێزە ئینتزامییەکان هاووڵاتییەکیان لە ناوچەی هەورامان دەستبەسەر کرد
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران چوونەتە گوندی "دەرەکێ" سەر بە سەوڵاوا و هاوڵاتییەکی ئەو گوندەیان دەستبەسەر کردووە.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران چوونەتە گوندی "دەرەکێ" سەر بە سەوڵاوا و هاوڵاتییەکی ئەو گوندەیان دەستبەسەر کردووە.
"ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی" ئێوارە كۆڕێكی شێعر خوێندنەوەی بۆ پێنج شاعێر رێك خستبوو كە لەلایەن ئیدارەی ئیرشادی سنەوە پێشی پێگیرا.
لە جادەی نێوان پاوە ـ نەوسوود بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەكان لە ماشینێكی شەخسی، كەسێك بە توندی بریندار بوو.
لە رۆژانی رابردوودا لە گوندێكی ناوچەی هەورامانی سەر بە شاری سەوڵاوا دوو هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتەوە قۆڵبەست كراون.
هاووڵاتییەکی عەرەبی ئەهواز پاش ١٨ مانگ لە دەستبەسەر کرانی چارەنووسی ناڕوونە و بەرپرسانی قەزایی لە دانی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی، خۆ دەبوێرن.
لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بە شاری سەردەشت كۆڵبەرێكی دیكەی كورد كەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت و گیانی لەدەست داوە.
کۆمەڵێک لە خویندکاران و قوتابییانی بەشێک لە خوێندنگەکانی شاری پیرانشار بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سووتانی کۆمەڵێک کچە قوتابیی کورد داوایان کردووە رۆژی هەینی خۆپیشاندانێکی هێمنانە لەو شارە سازبکرێت.
ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سایینقەڵا بە بەرپرسانی قوتابخانەکانی ئەو شارەی راگەیاندووە کە دەبێ بڕە پارەیەکی دیاریکراو بدەن بە حکوومەت.
دوابەدوای کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری روانسەر،هێزە ئینتزامی وئەمنیەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەمـاڵەی ئەو قوربانییە کرد.
رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەی "شینئاوێ" سەر بە پیرانشار ٣٦ قوتابی کچی قۆناغی سەرەتایی ئەو گوندەی تووشی سووتان کرد بە شیوەیەک زۆربەیان زیاتر لە ٥٠%ی لەشیان تووشی سووتان بووە.