بانگهێشت و داگادیی کردنی کرێکاران و دەرکرانیان لەسەر کار
ئەندامێکی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران پاش بانگهیشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، رەوانەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کرا.
ئەندامێکی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران پاش بانگهیشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، رەوانەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٤ هاووڵاتی کوردیان لە ناوچەی "شامیان"ی سەربە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر کرد.
ژنێکی بەساڵاچووی کورد لە تورکیە بە تاوانی هاوکاری و داڵدەدانی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیە، لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە بە زیندانی نێو ماڵ و بەستنی "پاوەنی برقی" بە لاقییەوە، حوکم درا.
لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییەوە هەتا کۆتایی مانگی رەشەمەی ئەو ساڵە، سەرجەم ٢٩ کرێکاری کورد تەنیا لە ئوستانی کوردستان لە رووداوی جۆراوجۆردا بوونەتە قوربانی.
نووسەر و شاعیرێکی مەهابادی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد گەرێندرایەوە.
٢ منداڵی تازە لەدایکبوو لە شاری جوانڕۆ، بەهۆی شەپۆلی پارزایتەوە بوونە قوربانیی.
ژنێک لە شاری سنە و لەکاتی تەڵاق وەرگرتن لە مێردەکەی، لەلایەن مێردەکەیەوە بە زەبری فیشەک کوژرا.
دوابەدوای گەڕاندنی هاووڵاتییەکی شاری مەریوان بەجلوبەرگی ژنانەی کوردییەوە لەو شارە، ئەمڕۆ ٣ هاووڵاتیی دیکەی تاوانبار لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری مێهران"ی سەربە ئوستانی ئیلام پیشانی خەڵک دران.
٣ هاوولاتی خەڵکی هەڵەبجەی سەربە هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای "دڕۆڵە"ی سەربە شاری پاوە لە سنووری نێوان شاری پاوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەسەر چۆمی سیروان دەستبەسەر کران.