چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ١ ساڵ زیندان مەحکووم کرا
لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
ژنێکی تەمەن ٦٢ ساڵەی کورد لەناوچەی دیواندەرە بلەئەنجامی کێشەی نامووسیدا گیانی لەدەست دا.
ژنێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی لێدرانی دەرزیی "ناستاندارد" گیانی لەدست دا.
ژنێکی خەلکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی میاندواو بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆی هەڵواسیو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیی شێخ سەڵە لە کۆڵبەرانی کوردی ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کۆڵبەرێک کوژراو و دوو برای دیکەی ئەو کۆڵبەرە بەتوندی بریندار بوون.
کچە خوێندکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەڵکی کرماشان بەدەستی کەسوکاری مەزهەبیی خۆی گیانی لێ ئەستێندرا.
هاووڵاتییەکی نەغەدەیی بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی سپای پاسداران لە ناوچەی پیرانشار لاقێکی خۆی لەدەست دا.
سەربازێکی کوردی مەحکووم بە ئێعدام و خەڵكی شاری مەریوان، پاش ١٧ مانگ راگیران لە زیندان، سەرئەنجام بەبێ تاوان ناسراو لە زیندان ئازاد کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٨ هاووڵاتیی کوردیان لە شاری ورمێ دەستبسەر کرد.
دوابەدوای بانگهێشتی بەکۆمەڵی فەرهەنگییانی ستادی حەسەن رۆحانی لە شاری سونقوڕ و کولیای بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگایی بکرێن.